شارێك هه‌بوو كه تیایدا، هه‌موو شتێك قه‌ده‌غه بوو. له‌به‌رئه‌وه‌ی تاكه شتێك كه قه‌ده‌غه نه‌بوو یاری هه‌لوكێن بوو، خه‌ڵكی شاره‌كە به‌ڕۆژ ده‌چوونه ده‌شته‌كانی ده‌وروبه‌رو كاتی خۆیان به‌یاری ههلوكێنهوه به‌سه‌ر ده‌برد
له‌به‌رئه‌وه‌ی یاساكانی قه‌ده‌غه‌كردن به‌یه‌كجار نا، به‌ڵكو به‌ره به‌ره‌و هه‌میشه له‌به‌ر كۆمه‌ڵێ هۆكاری ته‌واو ده‌ركرابوون، كه‌س هۆیه‌كی نه‌ده‌بینی بۆ گله‌یی و گازنده‌و خه‌ڵكه‌كه‌ش بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایانه‌دا كێشه‌یه‌كیان نه‌بوو.
ساڵه‌های ساڵ به‌م شێوه‌یه تێپه‌ڕی. رۆژێكیان كاربه‌ده‌ستانی شار بینییان پێویست ناكات هه‌موو شتێك قه‌ده‌غه بێت و جاڕچییهكانیان ره‌وانه‌ی كوچه‌و كۆڵان و بازاڕ كرد، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ئاگادار بكه‌نه‌وه كه هه‌ركارێ حه‌زیان لێبێت ده‌توانن بیكه‌ن
جاڕچییهكان بۆ گه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه به‌خه‌ڵك، چوونه ناو جه‌رگه‌ی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه‌وه‌و هاواریان كرد‌و به‌خه‌ڵكیان وت : هۆ خه‌ڵكینه! هۆو...! بزانن و ئاگاداربن كه له‌ئێستا به‌دواوه هیچ كارێك قه‌ده‌غه نییه
خه‌ڵكه‌كه كه له‌ده‌وری جاڕچییهكان كۆببوونه‌وه، دوای بیستنی بانگه‌وازه‌كه، بڵاوه‌یان لێكرد‌و ده‌ستیان كرده‌وه به‌یاری هه‌لوكێن.
جاڕچییهكان دووباره رایانگه‌یاند : تێده‌گه‌ن؟ ئێستا ئێوه ئازادن كه هه‌ركارێ حه‌زتان لێیه، بیكه‌ن
خه‌ڵكه‌كه وه‌ڵامیان دایه‌وه : باشه! ئێمه خه‌ریكین ههلوكێنی خۆمان ده‌كه‌ین
جاڕچییهكان گه‌لێ كاری سه‌رنجڕاكێش و به‌سوودیان به‌بیرهێنانه‌وه، كه ئه‌وان پێشان دهیانكردو ئێستا دیسان ده‌یانتوانی ئه‌و كارانه بكه‌ن.
به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه گوێیان نه‌دایه‌و به‌بێ یه‌ك ده‌قه وه‌ستان درێژه‌یان بهههلوكێنی خۆیان دا
جاڕچییهكان كه بینییان هه‌وڵه‌كه‌یان بێئه‌نجامه، رۆیشتن كاربه‌ده‌ستان ئاگادار بكه‌نه‌وه.
كاربه‌ده‌ستان وتیان: (كێشه نییه! هه‌لوكێن قه‌ده‌غه ده‌كه‌ین.) ئه‌وسا خه‌ڵكه‌كه راپه‌رین و هه‌موو كاربه‌ده‌ستانی شاره‌كه‌یان كوشت و یه‌كسه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌و ده‌ستیان كرده‌وه به‌یاری هه‌لوكێن
نوسینی : ئیتالیۆ كالڤینۆ
وەرگێرانی: محەمەد كەریم