دوا نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی٥ی ٢٠٢٢، لە سەر داواکاری بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵێک لە بەژداربووە چالاکەکانی پرۆسەی زیادکردنی زمانی کوردی سۆرانی بۆ خزمەتگوزاری وەرگێڕی گووگڵ سەردانمان کرد و دیدارێکمان لەگەڵ سازدا، وێرای سوپاسکردن و دەستخۆشی لێکردنمان، پاڵپشتی خۆی و حکومەتی دەربڕی بۆ کاری بەردەوام لەسەر پرۆسەی برەودان بە زمانی کوردی و فەراهەمکردنی و تێکەڵهێشتکردنی زیاتری زمانی کوردی لەگەڵ تەکنۆلۆژیا.
ناوی ئەو بەژداربووانەی کە ئامادەی دیدارەکە بووین:
١. بۆکان حەسەن ، هەڵەبجە.
٢. سەرچیا خورشید، هەولێر
٣. هێرش سەعید، سلێمانی
٤. سۆران عەزیز، چوارقوڕنە
٥. ڕۆشنا عومەر، هەولێر
٦. عەبدوڵا محەمەد، دەربەندیخان
٧. ڕەوەند ئەحمەد، سلێمانی
٨. ئەندام عومەر، هەولێر
٩. هەڵکەوت پشدەریی، قەڵادزێ
١٠. حەقی ئیسماعیل، هەولێر
١١. سۆران عەبدولڕەحمان، هەولێر
١٢. دەوەن سەردار، سلێمانی
١٣. ئارۆ دانا، سلێمانی
١٤. فەلاح شێروانی، هەولێر
دەقی بڵاوکراوەی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له كۆمه‌ڵێك گه‌نجى داهێنه‌ر دەكات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2022/5/19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ژماره‌يه‌ك له‌و گه‌نجانه كرد كه خۆبه‌خشانه كاريان كردووه و توانيويانه سه‌ركه‌وتووانه زمانى كوردى (شێوه‌زارى سۆرانى) بۆ سه‌ر خزمه‌تگوزاريى وه‌رگێڕانى گووگڵ (Google Translate) زياد بكه‌ن.
له ديدارهكهدا چۆنيهتيى ده‌ركه‌وتنى بيرۆكه‌ى زيادكردنى زمانى كوردى بۆ ئه‌و خزمه‌تگوزارييه‌ى گووگڵ و قۆناغ و هه‌نگاوه‌كانى كارتێداكردنى و كێشه و سه‌ختييه‌كانى به‌رده‌مى، تا گه‌يشتنى به ئه‌نجام و فه‌راهه‌مبوونى بۆ به‌كارهێنان و سوودلێوه‌رگرتن، له‌لايه‌ن به‌شدارانه‌وه خرايه‌وه ڕوو. هه‌روه‌ها پوختهيهكيان ده‌رباره‌ى پلان و بهرنامهكانيان بۆ داهاتووى خزمه‌تگوزارييه‌كه و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى به ده‌نگ و گه‌ڕانى وێنه‌يى و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانيا تهكنهڵۆژيانهى به‌رهه‌مه‌كانيان له كوردستان ده‌فرۆشرێن، بۆ ئه‌وه‌ى سۆفتوێرى كوردى بۆ ئامێره‌كانيان زياد بكه‌ن، باس كرد.
هەوڵەکانتان خزمەتە بە زمان و کولتووری کوردی
_نێچیرڤان بازرانی، سەرۆکی هەرێم
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به‌و ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌يه‌ى بۆ زمانى كوردى به ده‌ست هاتووه، به گه‌رمى ده‌ستخۆشى له‌و گه‌نجانه‌ى ئاماده‌ى ديداره‌كه بوون و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كرد كه له كوردستان يان له هه‌ر شوێنێكى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتن، بۆ ئه‌م پرۆهژهيه و پێشتريش بۆ زيادكردنى شێوه‌زارى كرمانجى و هه‌موو ئه‌و خزمه‌ته‌ى له‌م بواره‌دا وه‌ك دروستكردنى كيبۆرد و فۆنته كوردييه‌كان، ڕه‌نج و ماندووبوونيان كێشاوه و كار و به‌رهه‌م و ئه‌نجامى هه‌وڵه‌كانى هه‌موويانى به مايه‌ى ستايش و ڕێز و پێزانين و خزمه‌ت به زمان و كولتوورى كوردى له قه‌ڵه‌م دا.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌موو پشتيوانييه‌كى بۆ كار و پرۆژه‌كانى ئه‌م گرووپه گه‌نجه خۆبه‌خشانه و هه‌موو ئه‌وانه دووپات كرده‌وه كه ده‌يانه‌وێ له بواره‌كانى ئايتى و ته‌كنه‌لۆژيادا بۆ بره‌ودان به زمانى شرينى كوردى، خزمه‌ت بكه‌ن. هه‌روه‌ها داواى لێ‌كردن كه پێكه‌وه وه‌ك تيم بمێننه‌وه و هاوكار و يارمه‌تيده‌ر و پشتيوانى يه‌كتر بن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كار و داهێنان و خزمه‌تى باشتر له‌م بواره‌دا بكه‌ن. لاى خۆيانه‌وه ئه‌وانيش وێڕاى خۆشحاڵى، سوپاس و پێزانينيان بۆ پێشوازى و پشتگيريى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى.
بەستەرەکان: